هۆشیار سارییلدز سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی ئاکدەنیزی پارێزگای مێرسین لەگەڵ ٥ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لە ئەنجامی لێپرسینەوە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆری دەستبەسەر کران.
لە پارێزگای مێرسین هۆشیار سارییلدز سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی ئاکدەنیز لەگەڵ ٥ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لە ئەنجامی لێپرسینەوە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆری دەستبەسەر کران.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا کە تیمەکانی بەشی پۆلیسی پارێزگا بە هەماهەنگیی سەرۆکی داواکاری گشتی مێرسین ئەنجامیانداوە هۆشیار سارییلدز، سەرۆکی شارەوانی ئاکدەنیز، نوریە ئەرسلان جێگری سەرۆکی شارەوانی و ئەندامی ئەنجومەن، و ئۆزگور چاغلار، نەسلیهان ئۆروچ، یەعقوب دانش و حیکمەت باکرهان، ئەندامانی ئەنجومەنی پارتی دەم لە شارەوانی ئاکدەنیز دەستبەسەر کران.
لەکاتێکدا تیمەکانی پۆلیس خەریکی پشکنینی بینای شارەوانی ئاکدەنیز بوون، ڕێوشوێنی ئەمنیشیان لە دەوروبەری بیناکە گرتەبەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمریکای داگیرکەر بڕیاری دا سزا بەسەر دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکانیدا بسەپێنێت کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی و یۆئاڤ گالانت بەناو وەزیری پێشووی بەرگری رژێمی داگیرکەر دەرکردبوو.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لە شاری ئوباتوبای وڵاتی بەرازیل کەسێک گیانی لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای میانمار بۆ سەر دوورگەی رامری ٤١ مسوڵمانی ڕاخینی (رۆهینگیا) کوژران و ٥٠ کەسیش بریندار بوون.